بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەشەد بە توندی دژی ئازادکردنی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی “بیژەن مەحموودی”، “داریوش میرشاهی”، “ئەمیر میرشاهی” و “عەلی مەحموودی” لە کەمایەتییە ئایینییەکان بە دانانی بارمتە دژایەتی دەکەن.
دامودەزگا ئەمنییەکان بە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییەیان ڕاگەیاندووە، بۆ ئازادکردنی منداڵەکانیان دەبێت ملیارەها تمەن بە دەولەت بدن .
پێویستە بگوترێ ئەو هاووڵاتیانە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دروشمی پشتیوانی لە کوردستانیان دەوتەوە، بەڵام لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
شایانی باسە ئەو چوار هاووڵاتییە پەیوەندییان بە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکەوە نەبووە و نییە.
