هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٨ی نڤامبڕی ٢٠٢٢”هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “سەیران هورمۆزی” خەڵکی بوکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی شەممە”۱۹ی نڤامبڕی۲۰۲۲”هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی”ئارام فرومەند” خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
