جوانڕۆ؛ دەستگیرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”٢٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”فەرشید ئەحممەدی” ٢٠ ساڵە خەڵکی جەوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی نڤامبڕی٢٠٢٢” میرمنداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی”کاردۆ موورادی” خەڵکی جەوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular