سەقز؛ دەستبەسەرکران و نەزانینی چارەنووسی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانە بەربڵاوکان لە کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “شەرمین عەبدول کەریم زادە” خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای زیاتر لە ١٧ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular