مەهاباد؛ دەستبەسەرکران و نەزانینی چارەنووسی هاووڵاتییەک

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ “سەردار قادری” ٣٦ ساڵە، کوڕی سولەیمان، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ و خەڵکی مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢”بە دوو گوللەی جەنگی بریندار بوو، ڕۆژی دووشەممە”٢١ی نۆڤامبەر لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و ڕاگیوێزرا بۆ یەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی ورمێ.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتیە نییە کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بریندار و دەستگیرکراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular