بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانانێڕدراوە؛ ڕۆژی سێشەممە”۸ی نوامبڕی۲۰۲۲” هاووڵاتییەک بە ناوی”محەمەد مێهدی جەوهەری” ناسراو بە سیا جەوهەری تەمەن۳۳ساڵ، کوڕی ئەسکەندەر و خەڵکی ئیسلام ئاوای غەرب، لە ناڕەزایەتیەکان دژ بە کوشتنی”ژینائەمینی” لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا و دوای ئەشکەنجەدان، بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایی کردنی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنە ئەمنییە کان ئازاد دەکرێت.
جێگە وەبیرهێنانەوەیە: کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە"٨ی نوامبڕی٢٠٢٢"مامی ناوبراۆ بە ناوی "موحسین جەوهەری" تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی عەلی ئەکبەر و برای ئەسعەد جەوهەری، قارەمان و ڕاهێنەری بۆکس تیم مڵیی ئیران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەستبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
