سنە: ئازادکرانی خەبات دێهدار چالاکی کڕێکاری بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٠٢٢، خەبات دێهدار، چالاکی کرێکاری و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە بە دەستی هاوکارانی هانا گەیشتوە:ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە۲۰ی ئوکتۆبری ۲۰۲۲ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خەبات دێهدار لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی مرۆڤی خۆیی بێبەش بووە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular