هانا: رۆژی سێشەممە ١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢، چوار کەسی تر بە ناوەکانی حەسەن لالەزاری ٣٢ ساڵ، کورش ڕەحمەتی، رەزا مرادخانی ٣٢ ساڵ و سەعید رەحمەتی ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئاودانان لە ناوچەی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێران و هەوڵی حکومەت بۆ ئاشکرا نەبوونی ئەم قەتڵە و پەردەپۆش کردنی، لە سەقز و شارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد و پاشان ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە سەراسەری ئێرانی گرتەوە و ئێستا بۆ ماوەی مانگێک زیاترە درێژەی هەیە.
لەم ماوەیەدا هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و سەدان کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارن بوون.