سنە: دوو برای تازەلاو دەستبەسەر کراون 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەت دوو برای تازەلاو بە ناوەکانی ئالان و هەورام حسێنی تەمەن ١٥ و ١٦ سالانیان دەستبەسەر کردووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە گەڕەکی "کەشاوەرز"ی سنە کەوتوونە شوێن ئەم دوو برایە و ئەوانیش هەڵاتوونەوە ماڵی باوکیان. دواتر هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەیان و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە و ڕژاونەتە ماڵەوە و باوکی ئەم دوو لاوەیان ئازار و ئەشکەنجەی زۆر داوە و "ئالان و هەرام"یان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون. 

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت ئالان و هەورام حسێنی"یان بە گومانی ئەوە گرتووە کە لە خۆپیشاداندا بەشدارییان کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular