دەستبەسەر کردنی دوو شارۆمەندی دیکە

هانا: ڕۆژی چوارشەممە”۱۲ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲” شارۆمەندێک بە ناوی” سۆران زەندی” خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکی دیکە دا ڕۆژی یەکشەممە"۹ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲" مێرمنداڵێکی تەمەن ۱٨ ساڵ بە ناوی "وریا ئەمیری" خەڵکی کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەر دەستا نیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular