هانا: رۆژی هەینی ٨ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێک بە ناوی شۆڕش میرانی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها بەپێی راپۆرتێکی تر لە رۆژانی رابردودا ئومید موجتەبازادە خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتر لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان لەبەردەستدا نییە.
