هانا: دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ١٢ی رەزبەری ١٤٠١، دوو خوێندکاری زانستگا بە ناوەکانی شەکیبا وشیار و عەلی رووزی لە خوێندکارانی زانستگای رازی کرماشان لە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا مەتین چراغی خوێندکاری زانستگای رازی کرماشان لە خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار رەانە کراوە.
تا کاتی ئامادە ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر چارەنووشی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
