سنە: داواکرانی ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤ بۆ دادگا 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤ بانگ کراوەتە دادگا و رۆژی یەکشەممە ٢٠ی خرمانانی ١٤٠١ دادگایی دەکرێ. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤ لەلایەن دادگاوە داوا کراوە و دەبێ رۆژی یەکشەممە ٢٠ی خرمانان لە لقی پێنجی یانەی گشتی و ئینقلابی دادگای سنە ئامادە بێ تا بە تۆمەتی "تێکدانی هێمنایەتی و ئاسایشی گشتی" کە دراوەتە پاڵی وەڵام بداتەوە. 
شایانی باسە بڕیاری داواکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە رێگای ئیمەیلەوە بۆی رەوانە کراوە و لە ئیمەیلەکەشدا ئاماژەیان کردووە بە تۆمەتێک کە دراوەتە پاڵی. 

RELATED ARTICLES

Most Popular