هانا: رۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون.
ناوی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە "عومەر عەبدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی و "عوسمان ئەحمەدی" تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هێزەکانی حکومەت لە سنووری "میلە" لە ناوچەی نەوسوود بە بێ دەنگدان و ئاگادارکرنەوە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ئەم دوو کۆڵبەری بریندار بوون.
شایانی باسە ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراون.