سەحنە؛ مەحکوم کرانی خەیروڵا حەق جویان بە یەک ساڵ بەندکران

هانا؛ ڕۆژی دووشەممە ٦ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲۷ی ژوئەنی ۲۰۲۲) خەیروڵڵا حەق جویان، شارۆمەند ی یارسانی خەڵکی سەحنە ی کرماشان، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە لە بابەت تۆمەتی”سوکایەتی بە بەرپرسانو بانگەشە دژی حکومەت” بڕیاری یەک سنڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپا کە ۱۱ مانگی کرا بە شێوەی وەدواخراو.

 جێی وەبیر هێنانەوەیە کە ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی جۆزەردان، کۆبوونەوەی دادگا بۆ پێڕاگەیشتنی تۆمەتگەلی خەیروڵڵا حەق جویان لە دادگای ئینقلابی سەحنە بەڕێوەچوو و ئەم بڕیارە لە لایەن دادگای ئینقلابی سەحنەوە دەر کراو لە ۳۱ی جۆزەردان بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو.
خەیروڵڵا حەق جویان لە ڕێکەوتی ۷ی پوشپەڕی ۱٤۰۰ دوای بانگێشت کردن بۆ نوسینگەی دادی شاری سەحنە دەستبەسەرو دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ ملوێن تمەنی بە هۆی دژایەتی ئەو لەگەڵ دادانی بارمتە بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان گوازرایەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular