هانا؛ ڕۆژی دووشەممە ٦ی پوشپەڕ ۱٤۰۱( ۲۷ی ژوئەنی ۲۰۲۲) چوار شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “ئیبراهیم عەزیزی و کوڕەکەی موحسین عەزیزی، بەهمەن مەحموودی ئازەر خەڵکی شنۆ، یەعقوب مەحموودی ئازەر خەڵکی ئاوایی سینگان ی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ جێگایەکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ گرتنی ئەم شارۆمەندە و گەڕانی ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانەوە بە بێ بڕیاری قەزایی بوە. تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گرتنو شوێنی ڕاگرتنو تۆمتگەلێ کە خراوەتە پاڵ ئەم چوار شارۆمەندە زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.