هانا؛ ڕۆژی شەممە ٤ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲٥ی ژوئەنی ۲۰۲۲) زوهرە دوستی تەمەن ٤۰ سڵ چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای بانگێشت کردن بە مەبەستی جێ بەجێ کردنی حوکمی دادگا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕ کردنی ماوەی حوکمی داسەپێنراو، بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو لەم دواییانەدا لە لایەن بەشی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە بەڕێوبەرایەتی قازی جەواد مستەفایی بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە حیزبی کۆمەڵە بڕیاری یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
زوهرە دوستی پێشتر لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی کۆمەڵە بووە و دوای جیا بوونەوەی لەو حیزبە لە ڕێگای سنووری بانەوە گەڕاوەتەوە زێدی خۆی.