هانا؛ ڕۆژی شەممە ٤ی پوشپەڕ۱٤۰۱(۲٥ی ژوئەنی۲۰۲۲، هێمن مام قادری بەندکراوی سیاسی پێشوو خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هاکارانی هانا؛ هێزە ئەمنییەکان بە بێ هێچ بڕیارێکی قەزایی ئەم شارۆمەندەیان گرتوە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە ناوبراو لە ۲۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۹ دوای تێپەڕاندنی سێ ساڵ بەند کردن لەو پێنج ساڵەی کە بە سەریدا سەپابوو کەوتە بەر عەفو و لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
هێمن مام قادر کۆتایی بەهاری ۱۳۹٦ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ لە لایەن بەشی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڕیاری پێنج ساڵ بەندکرنی بە سەردا سەپابوو و بۆ بەندیخانەی سەقز گوازرابوەوە کە لە سەرەتای پاییزی ۱۳۹٨ لە بەندیخانەی سەقزەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازرایەوە.
تاکاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گرتنو شوێنی ڕاگرتنو تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵ هێمن مام قادری زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.