هانا: رۆژی سێشەممە ١٥ی خرمانای ١٤٠١، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم کۆڵبەرە بریندارە شۆڕش باشبڵاغی تەمەن ٤١ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکە و خەڵکی سەقزە.
لە درێژەی راپۆرتەکدەدا هاتووە، ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە خەریکی کۆڵبەری بوون و لە ناکاو کەوتوونە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و لە ئاکامدا دەست و ڕان و لاقی شۆڕش باشبڵاغی پێکراوە و بریندار بووە.
