سنە: ناڕەزایەتی چالاکانی پیشەیی و فەرهەنگی و بنەماڵەی بەندکراوان بە وەزیری پەروەردە 

هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ – (٥ی مەی ٢٠٢٢)، چالاکانی پێشەیی مامۆستایانی سنە و بنەماڵەی مامۆستایانی بەندکراو، “ئەسکەندەر لوتفی” و “مەسعوود نیکخا” و هەروەها چالاکانی فەرهەنگی و پیشەیی مەریوان ناڕەزایەتی خۆیان بە قەول و بەڵێنی بێ ناوەرۆکی وەزیری پەرەوەردەی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەربڕی و دواکاری ئەوە بوون شوێن و چارەنووسی ئەو زیندانییانە لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەت ئاشکرا بکرێ. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، "یوسف نووری" وەزیری پەروەردەی حکومەت بەڵێنی بەو بنەماڵانە دابوو لە کاتی سەفەری خۆیدا بۆ سنە چاوی بە ئەوانیش بکەوێ. بەڵام "یوسف نووری" سەرەڕای ئەوەی سەردانی سنەی کردووە بەڵام ئامادە نەببوو چاوی بە بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە بکەوێ و لە ئوردوگای سلێمان خاتری سنە مابۆوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular