نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی شەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٣ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار بوو. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئێحسان کەرەمی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی راگەیەندراوە. بەپێی راپۆرتەکان، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ئێحسان کەرەمی پێکراوە و مەچەکی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە دواتر بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە پزیشکی و دەرمانییەکان کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular