نەوسوود: بریندارکردنی چوار کۆڵبەری تر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢١ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، چوار کۆڵبەر لە نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بریندار کران. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەیە: "فەریدوون یوزی"، "دارا یوزی"، "عابد شەجەریان" خەڵکی ئاوایی "یوزیدەر" لە ناوچەی کامێران و "رەمەزان سابیری" خەڵکی ئاوایی "تیلەکۆ" لە ناوچەی کامێران راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، ئەم کۆڵبەرانە لە سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و راوەدوونیان بە شاخەکاندا بریندار بوون. شایانی باسە بە هۆی راوەدوونانی ئەو کۆڵبەرانە لە چیاکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە "دارا یوزی" لە هەڵدێری شاخێکەوە بەربووەتەوە و بریندار بووە. "فەریدوون یوزی" و "رەمەزان سابیری" بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوون و "رەمەزان سابیری" ساچمە بەر چاوی کەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانەی تاران کراوە.  هەروەها "عابد شەجەریان" لە ناو تێلدڕوودا گرفتار بووە و لەشی بە گشتی و بەتایبەت دەستی بریندار بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular