هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٧ی فێبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لە ناوچەی جوانڕۆ بە هۆی خراپ بوونی باری سیستەمی برقی ماڵەکان و نەبوونی ستانداردێکی ئەمن، برق گرتوویە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "گەلاوێژ قادری" خەڵکی ئاوایی "کڵی" لە ناوچەی جوانڕۆ راگەیەندراوە. شایانی باسە ناوبراو خێزاندار و دایکی پێنج منداڵە.
بەپێی ئەم راپۆرتە گەلاوێژ قادری لە کاتی هەڵخستنی جلوبەرگدا برق گرتوویە و سەرەڕای هەوڵی زۆری پزیشکان بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
