مهاباد: لە رووداوێکی دڵتەزێندا ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا 

هانا: بەپێی راپۆرتێک لە مهابادەوە، شارۆمەندێک تەقەی لە باوکی خۆی کردووە و کوشتوویە و هەروەها تەقەی لە کوڕە ٦ ساڵانەکەی خۆی کردووە و سەری پێکاوە و دوای ئەم رووداوەش هەر بەو چەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی بکوژەکە "سەلاح بروومەند" راگەیەندراوە و ناوی باوکیشی "ئیسماعیل بروومەند" و کوڕە ٦ ساڵانەکەشی "پارسا بروومەند" خەڵکی مهابادن. 
سەرچاوەیەکی هانا رایگەیاند، "پارسا"ی تەمەن ٦ ساڵ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و بێ هۆش و لە کۆمادایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر راگەیەندراوە. شایانی باسە، بەداخەوە دواتر ئەم سەرچاوەیەی هانا ئاگاداری کردینەوە "پارسا" بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدستداوە. 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە لێکۆڵینەوەی خۆیدا تا ئێستا بۆی دەرنەکەوتووە هۆکاری ئەم رووداوە دڵتەزێنە چییە بەڵام بۆمان دەرکەوتووە بکوژ واتە "سەلاح بروومەند" بە مادەی هۆشبەری "شیشە" گیرۆدە بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular