مەریوان: ئازادکرانی شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی سێشەممە ١٩ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٨ی فێبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “کارزان رەزایی” لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، کارزانی رەزایی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی ئاوایی "پیلە" و نیشتەجێی مەریوان راگەیەندراوە.
شایانی باسە ناوبراو رۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ٤٥ رۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. هەروەها جێگای ئاماژەیە ئەم شارۆمەندە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی بوونی پارێزەر بێبەش بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular