هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بۆیان رەوانە کردووین “شەعبان محەممەدی” لە ئەندامانی یەکێتی مامۆستایان, لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە شەعبان محەممەدی رۆژی یەکشەممە ١٠ی رێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ بەڵگە و بڕیاڕی یاسایی لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.
