سەقز: گواستنەوەی هونەرمەندێکی ئەو شارە بۆ بەندیخانە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی 

هانا: بەپێی راپۆرتی “ئاسۆنیوز” رۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢٨ی دیسەمبری ٢٠٢١)، هونەرمەندێکی سەقزی بە ناوی “خالید کەریم نیا” خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای “شۆڕش”ی ئیسلامی ئێرانەوە لە سەقز، مانگێک بەندکرانی بەسەردا سەپا و رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزام" ٧ مانگ بەندکرانی بۆ بڕابۆوە.

شایانی باسە خالید کەریم نیا کاتی دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کەوتبووە بەر ئازار و ئەشکەنجە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular