کامێران: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگە لەلایەن ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی چالاکی بواری ژینگە و هەروەها رۆژنامەنووس، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا رایانگەیاندووە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "ئامانج قوربانی" خەڵکی کامێرانە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی بەشداری لە پرسەی "حەیدەر قوربانی" لەلایەن ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە کامێران بانگ کراوەتە ئەو ئیدارەیە و دەستبەسەریان کردووە. 
جێگەی ئاماژەیە "ئامانج قوربانی" ئەندامی "حیزبی وەحدەتی میللی لقی کوردستان"ـە و ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و سێ مانگ و رۆژێکی بەندکران بە سەردا سەپابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular