هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بە هانا گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٠ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی بێ ماڵ و سەرپەنا بە ناوی “محەممەد محەممەدی” ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “بۆریەر” لە ناوچەی سەوڵاوا بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بە هۆی گیرۆدە بوونی بە مادە هۆشبەرەکان چەند ساڵە لە بنەمالەکەی جیایە و سەرئەنجام دوێنێ دووشەممە لە سەرمان گیانی لەدەستدا.
