هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٢٠ی دیسەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە هۆی راوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە و بەربوونەوەی لە هەڵدێری چیایاکان بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "فایەق حەمیدی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی و نیشتەجێی جوانڕۆ راگەیەندراوە. ناوبراو کاتێک لە سەر سنووری نەوسوود کەوتووەتە کەمینی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بە مەبەستی دەرباز بوون هەڵاتووە و لە ئاکامدا لە بەرزایی و هەڵدێری چیاکانەوە بەربۆتەوە و بریندار بووە. دواتر ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.
