هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٩ی دیسەمبری ٢٠٢١)، “حەسەن قوربانی” دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی “حەیدەر قوربانی” برای، لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، دەستبەسەرکرانی "حەسەن قوربانی" بە هۆی دەڕبڕینی ناڕەزایەتی بە جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی "حەیدەر قوربانی" برای بووە کە بە شێوە نهێنی و نەدانی دەرفەتی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن مەئموورانی بەندیخانەوە بەڕێوەچووە. هەروەها تەرمی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە خاک ئەسپەردە کراوە و تەرمەکەیان نەداوەتەوە بە بنەماڵەکەی.
