بەپێی راپۆرتێک کە لایەن هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە پێمان گەیشتوو، لە رۆژانی رابردوودا “رەحمان رەحیمپوور” چالاکی مەدەنی و خەڵکی سەقز دوای تێپەڕاندانی سزای ١٠ مانگ بەندکران، لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
رەحمان رەحیمپوور ساڵی رابردوو رۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرابوو. پاشان لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ لە دادگای "شۆڕش"ی سەقز بە تۆمەتی "تەبلیغ بۆ حزبێکی کوردستانی" ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و رۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی رەوانەی بەندیخانەی سەقز کرابوو.
