بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “بێهزاد داخواە” کوڕی خالد و خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بێهزاد دادخواە تەمەن ٣٠ ساڵ ، خێزاندەرە و باوکی منداڵێکە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆی لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم شارۆمەندە لە شەقامی بلوار وەحدەتی سەقز و ئەویان دەستبەسەر کردووە .
شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی بێهزاد دادخواە و سەردانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە بار و دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان ، لە لایەن بەرپرسانی ئەو دامەزراوانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە .