بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنە سەرەڕۆیانەکاندا لە پارێزگای ئیلام، چوار هاووڵاتیی گەنج بە ناوەکانی «محەممەد میرزایی، محەممەدئەمین ئەمیرایی، ئاریەن ئیمانی و ئەمیر گرەوەند» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارستانی دەرەشار دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم چوار هاووڵاتییە ئێوارەی ڕابردوو دەستبەسەر کراون و تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان و شوێنی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە.
لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانەدا، بێئاگایی لە دۆخ و چارەنووسیان، نیگەرانییەکانی لەبارەی ئەگەری پێشێلکردنی مافە یاساییەکان و گوشارخستنە سەر دەستبەسەرکراوان زیاد کردووە.
