بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، حەسەن فەرەجی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئیلام، دوای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، هێشتا لە دۆخی بێ هەواڵی و ناڕووندایە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو ڕۆژی ٢٠ی گەڵاڕێزان، دوای ئامادەبوونی لە شوێنێکی گەشتیاری لە ناوچەی کانی پان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە. هەروەها حەسەن فەرەجی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەشی هێشتا لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان.
