بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، وەحید سەفەری شارۆمەندی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و لە کارمەندانی پاسەوانی سنووری قەسری شیرین، لە ئەنجامی گوشارەکانی فەرماندەیی ئەو دامەزراوە سەربازیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گوشاری بەردەوامی فەرماندەیی و سەپاندنی ڕاگوێزانی زۆرەملێ لە جەریانی خزمەت، لە هۆکارەکانی خۆکوشتنی ئەم کارمەندە بوون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر کاتی ڕووداوە و وردەکاری زیاتر لەمبارەوە بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەگەیشتووە.
