سەراوڵە؛ نادیاری چارەنووسی ئەحمەد بەیگی دوای چواردە ڕۆژ دەستبەسەری

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ ئەحمەد بەیگی، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەراوڵە لە پارێزگای ئیلام،لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی،بنەماڵەی ئەحمەد بەیگی هێشتا لە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو بێ ئاگان.هەروەها ئەم هاووڵاتییە لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون،لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین