درێژکردنەوەی دووبارەی بڕیاری دەستبەسەرکردنی یەک مانگیی ئەرکان ئەحمەدی لە مەریوان

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەرکان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «هەنگەژاڵە» و دانیشتووی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا لە دەستبەسەریی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدایە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، بڕیاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو بۆ جاری دووەم بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.

ئەرکان ئەحمەدی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، بەهۆی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەروەها سەرەڕای پێویستیی بە بەکارهێنانی دەرمان، تا ئێستا ئیزنی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانە پێویستەکانی پێ نەدراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین