بەردەوامیی بێخەبەری لە چارەنووسی خالق خالیدی پاش زیاتر لە دوو حەفتە دەستبەسەربوون لە شنۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، خالق خالیدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بێژاوێی سەر بە شاری شنۆ، لە کۆتاییەکانی ڕەزبەری ١٤٠٥ەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. بە تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە دوای هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.

شایانی باسە، خالق خالیدی لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تاکوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین