بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ محەمەد ناسری، وەرزشکار و بەڕێوەبەری یانەی لەشجوانی لە هەرسین، دوای بانگ کردنی بۆ لقی ١٦ی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، محەمەد ناسری لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١٦ی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشانەوە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی ستۆریی ناڕەزایەتی لەسەر گرانی و دۆخی خراپی ئابووریی خەڵک بانگ کرابوو.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی پەروەندەی دادوەریی محەممەد ناسری و شوێنی ڕاگرتنی دوای دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.
