ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادارکراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،ڕەزا تیج، هاووڵاتیی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی پاکەڵ گەرابی سەر بە شارستانی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کراوە.
ڕەزا تیج ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ لە ئەنجامی هێرشی هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکان بۆ سەر ماڵی باوکی بە شێوی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترابوو.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستگەشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ڕەزا تیج پێشتریش لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤،لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری هەمان ساڵدا دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە زانیاری ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون و وردەکارییەکانی دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
