رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ٚ، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
