دەستبەسەرکرانی ئەحەد میهەنخا بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ ئەحەد میهەنخا،هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی،بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە.

شایانی باسە،ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە قۆناغەکانی دواییدا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین