دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی رەزا مەعروفی ئەقدەم لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی رەزا مەعروفی ئەقدەم، خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین