دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی باست عەلیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی باست عەلیزادە کە خەڵکی شارستانی دیواندەرەیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان،دەستبەسەرکردنی باسیت عەلیزادە بە بێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری ئەنجام دراوە.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن ئەو لایەنەی کە دەستبەسەری کردووە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون،لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین