بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەزبەر هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی شاهین ڕەشیدزادە خەڵکی گوندی بەردەڕەشی سەر بە شارستانی بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەو لەبەر دەستدا نییە.
هەروەها بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.
