بەپێی ڕاپۆرتە گەشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠۵ هاووڵاتییەک بە ناوی فەرشاد ڕەزایی تەمەن ٣٦ ساڵ،خێزاندار و باوکی کچێک،خەڵکی گوندی (زەفەراوا)ی سەر بە شارستانی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار،فەرشاد ڕەزایی دوای دەستبەسەرکرانی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراون،لەبەر دەستدا نییە.
