بانە،بەردەوامیی ناڕوونی چارەنووسی شێرزاد چاوەشینی و خەسرەو کەرەمپووری دوای دەستبەسەرکرانیان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،شێرزاد چاوەشینی تەمەن ۳۵ ساڵ و خەسرەو کەرەمپووری تەمەن ۳۴ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شارستانی بانەن یەک لە دوای یەک لە ڕۆژانی ۱۱ و ۱۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۵،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و بەبێ نیشاندانی هەر چەشنە حوکمێکی قەزایی لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

بە تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییەدا هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی،چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.

شێرزاد چاوەشینی پێشتریش لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکاندا بریندار ببوو.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم دوو هاووڵاتییە کراون،لەبەر دەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین