موحسین گەردێشی هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان سزای چوار مانگ و پانزە ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ موحسین گەردێشی هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی یەکەمی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارستانەوە سزای چوار مانگ و پانزە ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

موحسین گەردێشی پێشتر لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ لەگەڵ براکەی(حوسێن گەردێشی)لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

موحسین گەردێشی دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا بەڵام حوسێن گەردێشی نزیکەی دوو مانگ لە دەستبەسەریدا مایەوە و لە کۆتاییدا ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین