گیانلەدەستدانی کرێکارێکی شارەداری بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە جوانڕۆ

بە پێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥، مەجید عەزیزی، کرێکاری شارەداری و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کارکردن لە سەر جادە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لێیداوە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

ئەم ڕووداوە لە نزیک ئاوایی رێکا لە میحوەری ڕوانسەرــ کرماشان ڕوویداوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین